كێشە لە نێوان دۆرتمۆند و ئۆبامیانگ هەیە
پاش ئەوەى لەیارى ڕابردووی بوروسا دۆرتمۆندی ئەڵمانى ئیدارەى یانەکە بیر ئۆبامیانگى هێرشبەرى تیپەکەى بەهۆى ئامادەنەبوونى لەراهێنانەکانى تیپەکەى دورخستەوە و بەشدارى پێنەکرد، لەئێستادا بەشداریکردنى ئەو یاریزانە لەیارى داهاتووى تیپەکەى لەخولى ئەڵمانیا بەرامبەر هامبۆرگ مسۆگەر نیە.
بەپێى هەواڵى رۆژنامەکانى ئەڵمانیا، ئۆبامیانگ بەبێ پرسی ئیدارەى یانەکەى بۆ بەسەربردنى کات ماوەى 24 کاتژمێر ڕوویکردۆتە ئیتاڵیا و دواتر لەراهێنانەکانى یانەکەى بەشدارى نەکردووە.
بەو هۆیەشەوە تۆماس تۆخیلی راهێنەر ڕایگەیاند کەبەهۆى کێشەى ناوخۆییەوە ئۆبامیانگى لەپێکهاتەى تیپەکەى دورخستۆتەوە.
باس لەوەش دەکرێت کە ئۆبامیانگ کێشەى لەنوێکردنەوەى گرێبەستەکەیدا هەیە و پێدەچێت یاریزانە گابۆنیەکە داواى رۆیشتن بکات لەیانەکە.
hamataqana
