سبەی شەمەندەفەری خولی پێشمەرگەی کوردستان دەست پێدەکات
دھۆک و ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
بڕیارە سبەی پێنج شەممە بە یاری نێوان ھەردوو یانەی دھۆک و ھەولێر خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان دەستپێبکات، بۆ ئەم وەرزە ١٤ یانە ڕکابەری دەکەن لە سەر نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە کە دابەشکراون بەسەر دوو کۆمەڵە سبەی پێنج شەممەش لە شاری دھۆک لە یارییەکی بەھێز و لوتکەی یانەکانی کوردستان ھەردوو یانە بەھێزەکەی کوردستان ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن یەکەم سەرکەوتن لە خولەکە دەست پێ بکەن، یانەی دھۆک بەسەر پەرشتی ئاشتی مستەفای ڕاھێنەر ئامادەکاری باشی کردووە بۆ ئەوەی لە یەکەم یاری خولەکەدا کە ھەرچەندە زەحمەتە بۆ ھەردوولا دەیانەوێ لەبەردەمی ھاندەرانیان سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێننن، ھەولێریش بەسەر پەرشتی یوسف کاکێ کە ئەم وەرزە بۆ ساڵآ دووەم لەسەر یەک لە مەشقی یانەکە بەردەوامە دەیەوێت بە سەرکەوتنی گەورە وە بێتەوە شاری ھەولێر بۆیە یارییەکەی سبەی پێنج شەممە بۆ ھەردوو یانە گرنگی تایبەتی خۆی ھەیە ئەمساڵ ھەردوو یانە بە کۆمەلێک یاریزانی لاوەوە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە ، ئەمەش خشتەی یارییەکانی رۆژی ھەینیە سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچن.
کەرکووک-گارە
شێروانە-ئارارات
سیروانی نوێ-ھەندرێن
زێرەڤانی –برایەتی
پێشمەرگەی ھەولێر-نەورۆز
