خولی پلە یەكی عێراق بۆ تۆپی بالە تەواو بوو
لەم پاڵەوانێتیە هەریەكە لە یانەكانی (شێروانە، ئارارات، سەورە، سەنجار، قەرقۆش) بەشداریان تیاییدا كردبوو و یانەی سەورە توانی لە چوار یاری چوار سەركەوتن بە دەستبهێنێت و یانەی ئارارات لە پلەی دووەم هات دوای بردنەوەی لە 3 یاری و بەرانبەر سەورە تووشی دۆران هاتن.
وا بریارە لە رۆژی 4/11/2016 یارییەكانی قۆناغی دووەم و كۆتایی لە هۆڵی یانەی كوفە لە شاری نەجەف ئەنجام بدرێت بۆ دەستنیشانكردنی دوو یانە سەركەوتوو بۆ خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو.
لە قۆناغی دووەم 12 یانە ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی دوو بلیتی سەركەوتن دەكەن.
رێبین رەمزی
