دوو یاریزانی كورد سەركەوتنی گەورەیان لە پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی تۆماركرد
هەردوو یاریزانی كوردی هەڵبژاردەی عێراق داریان عەبدولقهار و محەمەد ئەبو زەید توانیان دوو سەركەوتنی گرنگ بە دەستبهێنن و بگەنە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیەكە.
یاریزان داریان عەبدولقهار توانی لە یەكەم یاری خۆیدا لە یاریزانی ئێرانی مەهدوی رەجوی بباتەوە بە ئەنجامی (2-1)گێم لە یارییەكی بەهێزدا، ئەنجامی گێمەكان (0-6)، (6-4)، (6-3) بباتەوە و خۆی بگەینتە قۆناغی دووەم.
یاریزان محەمەد ئەبو زەید توانی بە ئەنجامێكی گەورە لە یاریزانی ئەڤغانستان عەمران قادر بباتەوە بە ئەنجامی (2-0) ئەنجامی گێمەكان (6-0)، (6-0) بوو.
وا بریارە ئەمرۆ لەسەر ئاستی كچان كچە یاریزانی كورد ڵاڤە رۆستم یەكەم یاری خۆی لە پاڵەوانێتیەكە ئەنجام بدات.
رێبین رەمزی
