ئیدارەی یانەی بلوز پێش دەستپێكردنی بازاری زستانە دەیەوێ داهاتووی فابریگاس ئاشکرا بكات
پێگەی تایمزی بەریتانیا بڵاویکردەوە، یانەی چێڵسی لەندەنی بیر لەوە دەکەنەوە کە فابریگاس بدەنە یانەیەکی تر لە گواستنەوەی داهاتوودا، بەڵام گرێبەستەکەی بە خواستن و بە کاتی بێت نەک بە شێوەی کۆتایی بیفرۆشن.
بە پێی هەواڵی سایتەکە، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی هاتۆتە پێشەوە بۆ ئەوەی فابریگاس بگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی و گرێبەستێکی کاتی لەگەڵدا واژوو بکات بۆ ئەوەی تاکوو کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە یاری بۆ میلان بکات.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری چێلسی بە پلانی ٣-٤-٣ یاری دەکات، ئەوەش بۆ فاریگاس گونجاو نابێت.
هەروەها ئەگەر فابریگاس ڕازی بێت بڕوا بۆ یانەی میلان، ئەوا چێڵسی بەشێک لە موچەکەی بۆ دابین دەکات بە مەرجێک ڕۆیشتنەکەی بە کاتی و بە خواستن بێت.
میلان دەیەوێت فابریگاس بکڕێت بۆ ئەوەی شوینی مۆنتۆلیڤیۆ بگرێتەوە.
hamataqana
