پێشمەرگە پارەی گرێبەستی یاریزانانی دابین دەکات
دوای ئەوەی یانەی وەرزشیی پێشمەرگەی ھەولێر دەستی بە ئامادەکارییەکانی کرد بۆ دەستپێکی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە بڕیارە پێنج شەممەی داھاتوو یارییەکانی بەبەشداری ١٤ یانە کە دابەشکراون لەسەر دوو کۆمەڵە یارییەکانی بەرێوە بچێت، یانەی پێشمەرگەی پیرمام ماوەیەکی زۆرە لە ئامادەکاری چڕدایە بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە دەستپێکی خولەکە کارگێڕی یانەکەش بڕی پارەی پێویستی بۆ گرێبەستی یاریزانانی دابین کردووە لە بارەی دابین کردنی گرێبەستەکانیش لەم بارەشەوە نیھاد عادل جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشیی پێشمەرگەی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکارییەکانمان زۆر باشە و ئێستا ھیچ گرفتێکمان نییە چونکە کەمپی مەشقیمان ئەنجامداوە و ئامادەین بۆ دەست پێکی وەرزی نوێ خولەکە ، یاریزانەکان لەو پەری ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی یەکەم یاری ئەنجام بدەن لە خولەکە، لە بارەی دابین کردنی بڕی یەکەمی بەشی گرێبەستەکانیش نیھاد گوتیشی " ئێمە پارەمان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیک بەشی یەکەمی گرێبەستی یاریزانەکانی خۆمان بدەین بە یاریزانەکانمان بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن ئاستی باشتر پێشکەش بکەن لە یارییەکانی دەستپێکی وەرزی نوێ خولەکە، گوتیشی " ئەوان مافی خۆیانە کە بڕی یەکەمی گرێبەستەکانیان بگرین ئێمەش ھەرچی باش بێت بۆ یانەکەمان ئەنجامی دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین لەم وەرزەدا ئاستی باش پێشکەش بکەین لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە وەرزی نوێدا.
کارزان کانەبی
