ئیبراهیمۆڤیچ بەهۆی ئەم كارە نەشیاوە رووبەرووی سزا دەبێتەوە
رۆژنامە جیهانییەکان بە تیابەتی فەرنسییەکان وێنەی جم وجۆڵە ناشیاوەکەی (ئیبڕا)یان بڵاوکردووەتەوە، کە بەرانبەر ناوبژیوان و یاریزان ( ئۆتامەندی) دەست دەخاتە سەر شوێنێکی هەستیاری لەشی، بەڵام تا ئیستا دەرنەکەوتووە، کاردانەوەی ئیبڕاهیمۆڤیچ لەسەر یاریزان ئۆتامەندی بووە، یان بەرامبەر ناوبژیوانی یارییەکە ئەنجامی داوە، وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی ئەو رووداوە لە لایەن ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان بەقەد رۆژنامە فەرەنسییەکان بایەخی پێ نەدراوە، میدیا ئینگلیزییەکان زیاتر تیشیکان خستۆتە سەر گۆڵنەکردنی ئیبڕا، لە کاتێکدا میدیا فەرنسییەکان ئاماژەیان کردووە، کە یاریزانە سویدییەکە بەو جووڵەیە ڕووە ناشیرینەکەی خۆی دەرخستووە.
ئاشکرایە، کە ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری مانچێستەر یۆنایتد لە یارییەکانی ئەم دواییەی شەیتانە سوورەکان نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بکات و لە هەندێک یارییەکانیش بەهۆی تووڕەبوون و هەڵچوون جڵەوی خۆی لە دەست دەدات، لەو یارییەش کە بەرانبەر مان سیتی ئەنجامدرا، یانەکەی ئیبرا بە تاکە گۆڵێکی خوان ماتا یارییەکەی بردەوە.

hamataqana
