ئەگوێرۆ ناوی وەك شەشەمین گۆڵكاری مێژوویی مانچێستەر سیتی تۆمار كرا

ئەگوێرۆ ناوی وەك شەشەمین گۆڵكاری مێژوویی مانچێستەر سیتی تۆمار كرا
دوای ئەوەی توانی لە دوایین یاری یانەکە بەرامبەر ویست بڕۆمیچ دوو گۆڵ تۆمار بکات، (سێرجیۆ ئەگوێرۆ) هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، توانی ناوی خۆی لەگەل باشترین گۆڵکارانی یانەکە تۆمار بکات.

بەپێی ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانی، ئەگوێرۆ ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ مان سیتی لە گشت کێبڕکێکان بۆ 149 گۆڵ بەرزکردووەتەوە، بەمەش وەک شەشەمین باشترین گۆڵکار لە میژووی یانەکە ناوی خۆی تۆمار دەکات، ڕۆژنامەی مارکا لە درێژەی هەواڵەکەی ئاماژەی کردووە کە ئەگوێرۆ پاڵێوراوە بۆ ئەوەی ببیتە گۆڵکاری ژمارە یەکی یانەکەی کاتێک ژمارەی گۆڵەکانی لە 177 گۆڵ تێپەڕ بکات.

بەگوێرەی ئامارەکانی یانەی مان سیتی ئێریک بڕۆک یاریزانی پێشووی مانچێستەر سیتی باشترین گۆڵکاری یانەکەیە و ژمارەی گۆڵەکانی 177 گۆل دەبێت، دوای ئەویش تۆمی جۆنسیۆن 166 گۆڵی تۆمار کردووە، ئینجا کۆلین بێل بە 153 گۆڵ لە پلەی سێیەم هاتووە، دواتر بیلی میردیس و جۆ هایدس بە 152 گۆڵ لە ریزبەندی چوارەم پێنجەم هاتوون.

جێی ئاماژە پێکردنە، ئەگوێرۆ لە ساڵی 2011 لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیاوە پەیوەندی بەڕیزەکانی مانچێستەر سیتی کردووە و لەگەڵ یانەکەش چەندین دەستکەوتی گرنگی تۆمار کردووە.
hamataqana
Top