میلان بۆ گواستنەوەی شڤاینشتایگەر بۆ ریزەكانی هاتە سەر هێڵ
ڕۆژنامەکانی ئیتالیا بڵاویانکردەوە، یانەی ئەی سی میلان دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ باستیان شڤاینشتایگەری یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد بکات.
سایتی کاڵچیۆ میرکاتۆ بڵاویکردەوە، میلان دەیەوێت سود لەو هەلە وەربگرێت کە مۆرینۆ باستیانی دورخستۆتەوەو دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا بیباتە ڕیزەکانییەوە.
بە پێی هەواڵی ئەو ڕۆژنامەیە کە تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان، شتایگەر لەلایەن چەندین یانەوە گرێبەستی بۆ هاتووە بە تایبەت ئەمریکا، بەڵام هێشتا بڕیاری یەکلاکەرەوەی نەداوە.
hamataqana
