یانەی كەركووك سەرپەرشتیارێكی تازەی دەستنیشان كرد

یانەی كەركووك سەرپەرشتیارێكی تازەی دەستنیشان كرد
دەستەی كارگێری یانەی كەركووك بەفەرمی بریاری دا مەحمود نورەدین ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پێشوو وەكو سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەكە بەشداربوو لە خولی نایابی كوردستان دەستنیشان بكات.
مەحمود نورەدین ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بوو بۆ چەندین ساڵ كاری سەرپەرشتیاری یارییەكانی خولی عێراق و كوردستانی كردووە.
جێگەی باسە یانەی كەركووك لە كۆمەڵەی دووەم شانبەشانی یانەكانی (ئارارات، زاخۆ، سیروانی نوێ، هەندرێن، گارە، شێروانە) یاری دەكات و لە یەكەم یاری خۆیدا میوانداری یانەی گارە دەكات لە یاریگەی یانەی كەركووك.
رێبین رەمزی
Top