یارییەكانی خولی پلە یەكی عێراق بۆ تۆپی بالە لە هەولێر دەستی پێكرد

یارییەكانی خولی پلە یەكی عێراق بۆ تۆپی بالە لە هەولێر دەستی پێكرد
لە شاری هەولێر یارییەكانی خولی پلە یەكی عێراق بۆ تۆپی بالە دەستی پێكرد بە بەشداریكردنی 5 یانە بەمەبەستی سەركەوتنی دوو یانە بۆ قۆناغی كۆتایی خولەكە، كە تائێستا شوێنی دیارینەكراوە.
لەم خولەدا هەر پێنج یانەی (شێروانە، قەرقۆش، ئارارات، سەورە، سەنجار) و یارییەكان ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت و ئەنجامی یارییەكان بەمشێوەیە:
رۆژی یەكەم
شێروانە - قەرقۆش 3-1 گێم
سەورە - سەنجار 3-0 گێم
رۆژی دووەم
ئارارات - شێروانە 3-1 گێم
سەورە - قەرقۆش 3-1گێم
رۆژی سێیەم
سەورە - شێروانە 3-1گێم
ئارارات - سەنجار 3-0 گێم
جێگەی باسە لە خولی نایابی عێراق هەریەكە لە یانەكانی (هەولێر، شەقڵاوە، پێشمەرگەی سلێمانی، ئەكاد) یاری دەكەن.
رێبین رەمزی
Top