خشتەی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی نایابی كوردستان

خشتەی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی نایابی كوردستان
وا بریارە رۆژی پێنجشەممە بەفەرمی یارییەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان دەست پێ بكات، بە بەرێوەچوونی یەك یاری.
رۆژی پێنجشەممە 3ی تشرینی دووەم كاتژمێر 2:30 خولەك لە یاریگەی دهۆك یاریكردنەوەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان لە نێوان هەردوو یانەی دهۆك و هەولێر لە چوارچێوەی یارییەكانی كۆمەڵەی یەكەم ئەنجام دەدرێت.
لەم یارییە مەراسیمی دەستپێكی خولەكە ئەنجام دەدرێت بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان.
لە كۆبوونەوەی رۆژی شەممە بەمەبەستی بەرز راگرتنی ناوی پێشمەرگە، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریاری دا ناوی خولەكە بكات بە ناوی پێشمەرگە، كە بەمشێوەیە دەبێت ( خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان).
خشتەی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی نایابی كوردستان بەمشێوەیە:
رۆژی پێنجشەممە 3ی تشرینی یەكەم
دهۆك - هەولێر یاریگەی دهۆك
رۆژی هەینی 4ی تشرینی یەكەم
پێشمەرگەی هەولێر - نەورۆز یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
زێرەڤانی - برایەتی یاریگەی زێرەڤانی
سیروانی نوێ - هەندرێن یاریگەی سیروانی نوێ
شێروانە - ئارارات یاریگەی شێروانە
كەركووك - گارە یاریگەی كەركووك
لەم هەفتەیە هەردوو یانەی گازی باكوور و زاخۆ چاوەروانن.
جێگەی باسە سەرجەم یارییەكان كاتژمێر 2:30 خولەكی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
Top