یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی دا
1- بڕیاردرا به كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له (25%) به پێی نووسراوی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، ژماره 591 له رێكه‌وتی 2016/10/23.
2- بڕیاردرا سه‌رجه‌م ناوبژیوانانی كوردستان دووباره تاقیكردنه‌وه‌ی (ڤیدیۆ تێست) ـیان له نێوان قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌رزی 2016/2017 بۆ بكرێته‌وه.
3- یاری نێوان (دووكان و شه‌قڵاوه) له خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه 2016/11/1 له كات 2:30 ـی پاشنیوه‌ڕۆ، له یاریگه‌ی دووكان ئه‌نجامده‌درێت و یاری نێوان (خه‌بات و كفری) ـیش رۆژی چوارشه‌ممه 2016/11/2 له یاریگه‌ی خه‌بات له كات 2:30 ـی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجامده‌درێت.
4- رۆژی پێنجشه‌ممه 2016/11/3 رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له یاریگه‌ی دهۆك و به یاری نێوان (دهۆك و هه‌ولێر) له كاتژمێر 2:30 ـی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجامده‌درێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه‌یش له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه، له رۆژی هه‌ینی 2016/11/4 له كات 2:30 ـی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجاده‌درێت.
5- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه پله‌نایابه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، كه لافیته‌یه‌ك (پۆسته‌رێك) به ناوی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له یاریگه‌كانیان دابنێن.
6- داوا له سه‌رجه‌م راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌ری راهێنه‌رانی یانه پله‌نایابه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، كه هاوكاری نوێنه‌ری راگه‌یاندنكارانی شاره‌كانی كوردستان بكه‌ن، بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی له پێش یاری و دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كان.
7- بڕیاردرا هه‌ر (14) یانه پله‌نایابه‌كانی كوردستان به نووسراوی فه‌رمی و به زووترین كات، ناوی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌كه‌یان بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بنێرن.
8- یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له پێناو جوانتركردنی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بڕیاریدا پاڵپشتی ته‌واوی نوێنه‌ری راگه‌یاندنكارانی شاره‌كان بكات، بۆ گشت بڕیار و تێبینییه‌كانیان.
9- هه‌ر راگه‌یاندنكارێكی وه‌رزشی ئه‌گه‌ر رووماڵی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ده‌زگاكه‌ی خۆی نه‌كات و مه‌یدانی نه‌بێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندنی یارییه‌كانی خوله‌كه‌ی پێنادرێ.
رێبین رەمزی
10- هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن (بینراو ـ بیستراو) بۆی نییه یارییه‌كانی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و تۆماركراو بگوازێته‌وه، ته‌نیا به نووسراوی فه‌رمی و ره‌زامه‌ندی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان نه‌بێت.
