سلێمانی لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی دەست دۆرا
رۆژی چوارشەممە لە شاری دیالە یانەی سلێمانی بووە میوانی یانەی دیالە و یارییەكەی بە ئەنجامی (36-25) گۆڵ دۆرا.
یانەی سلێمانی دوای دابران لە خولی نایابی كوردستان بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەشداری لە خولی عێراق دەكات وا بریارە لە دووەم یاری خۆیدا میوانداری یانەی جەیش بكات، كە یەكێكە لە یانە بەهێزەكانی عێراق لەم یارییە.
رێبین رەمزی
