سبەی زاخۆ و کارەبا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
سبەی زاخۆ و کارەبا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
بڕیارە سبەی ھەینی لە دەستپێکی وەرزی نوێ خولی نایابی باسکەی یانەکانی عێراقی تیپی باسکەی کوڕانی یانەی زاخۆی نوێنەری یانەکانی کوردستان لە دەستپێکی خولەکە لە شاری بەغداد دەبێتە میوانی یانەی کارەبا بۆ ئەم یار ییەش جوتیار عەلی ڕاھێنەری باسکەی یانەی زاخۆ ئامادەکارییەکی باشی بە یاریزانانی یانەکەی کردووە و بۆ ئەویە یەکەم سەرکەوتن لەم خولە دەستەبەر بکات، یانەی زاخۆ دوای ئەوەی ئەمساڵ بڕیاری بەشداری کردنی دا لە خولەکە بۆیە یاریزانانی تیپەکە بە تامەزرۆی زۆرەوە دەرواننە خولەکە بۆ ئەوەی یەکەم وەرزی نوێ بکەنە سەرکەوتنی گەورە تۆماربکەن.
کارزان کانەبی
