کۆبوونەوەی بەرپرسی چاڵاکییە وەرزشیەکانی پەروەدەی قەزاکان ئەنجامدرا

کۆبوونەوەی بەرپرسی چاڵاکییە وەرزشیەکانی پەروەدەی قەزاکان ئەنجامدرا
کۆبوونەوەی بەرپرسی چاڵاکییە وەرزشیەکانی پەروەدەی قەزاکان ئەنجامدرا
لەگەڵ ئەوەی قەیرانی دارایی بە توندی پەرۆکی ھەرێمی کوردستانی کردووە و ھەموو جومەگەکانی ژیانی کردۆتەوە وەرزشیی قوتابخانەکانیش بێ بەش نەبوونە لەم قەیرانە داراییە ھەر چەندە ئەوەی کرا بێت بۆ وەرزشی قوتابخانەکان لە ماوەی ڕابردوو بە سەرکەوتوویی کراوە ، بەڵام ئێستا ھیچ چاڵاکیەک ئەنجام نەدراوە بەھۆی ئەم قەیرانە داراییە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوە چوونی رەوشی وەرزشیی لە قوتابخانەکانی سنوری ھەریەک لە پەروەردەکانی (ناوەندی ھەولێر، دەوروبەر،دەشتی ھەولێر،شەقلاوە، خەبات، مێرگەسۆر، رواندوز، سۆران، چۆمان،مەخمور،کۆیە)ی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر ، بڕیارە لە ھۆڵی بەرێوەبەرایەتی چاڵاکی وەرزشیی و دیدەوانی سەر بە پەروەردەی گشتی ھەولێر مامۆستا حەکیم کانەبی بەرێوەبەری چاڵاکی وەرزشیی و دیدەوانی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر لەگەڵ بەرپرسی سەرجەم چالاکیە وەرزشیەکانی پەروەردەی قەزاکان کۆبووەوە لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا بەرێوەبەری چاڵاکی وەرزشیی باسی پلانی ساڵانەی مامۆستایانی وەرزشیی و چاڵاکیە وەرزشیەکانی بۆ ئامادەبووان خستە بەرباس دواتریش گرفتی ئەنجامنەدانی چاڵاکی لە ماوەی ڕابردوو باسی لێوە کرا کە تاکو ئێستا قەیرانی دارایی چارەسەر نەکراوە، دواتریش بەرپرسی چاڵاکیە وەرزشیەکان داویان کرد کەوا بتوانن لە ماوەی داھاتوو کەڵ و پەلی وەرزشیی بەسەر یەکە چاڵاکییەکان دابەشبکرێت چونکە قوتابخانەکان لە سنوری پەروەردەکان پێویستیان پێیەتی
گرفتی بۆ رەوشی وەرزشیی دروست کردوە لە ماوەی ڕابردوو چەند داواکارییەکی تریش خرایە بەر باس بۆ ئەوەی کار لەسەر چارەسەر کردنیان بکرێت، بەرێوەبەری چاڵاکی وەرزشیی پەروەردەی گشتی ھەولێریش بەلێنی دا لە رێگەی بەرێوەبەری گشتیەوە چارەسەری گرفتە وەرزشیەکانیان بکات ، گوتیشی " ئەوەی پێمان بکرێت بۆ خزمەتی پرۆسەی پەروەردەیی و وەرزشیی قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامی دەدەین .
کارزان کانەبی

Top