سبەی زاخۆ و نەفتی وەست یارییەکی گرنگ ئەنجام دەدەن

سبەی زاخۆ و نەفتی وەست یارییەکی گرنگ ئەنجام دەدەن
لە خولی نایابی عێراقی
سبەی زاخۆ و نەفتی وەست یارییەکی گرنگ ئەنجام دەدەن
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە سبەی چوارشەممە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی یانەی وەرزشیی زاخۆ لە شاری زاخۆی دەلال لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی زاخۆی خاوەن یاریگاو ھاندەران و نەفتی وەستی پاڵەوانی عێراق ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە بە سەرپەرشتی ڕاھێنەرەکانیان ئامادەکاری باشیان کردووە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە پێشکەشی ھاندەرانیان بکەن، یانەی زاخۆ ئامادەکاری چڕی کردووە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم سێ خاڵە گرنگە لەسەر دەستی ڕاھێنەری تازەی یانەکە بە ڕەگەز رۆمانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بھێنیت و یانەی نەفتی وەستی خاوەن نازناو و کۆمەلێک ئەستێرە لەسەر ئاستی عێراق دووچاری شکست بکات، یانەی نەفتی وەستیش نایەوێ بە دەست بە تاڵی بگەرێتەوە باشوری عێراق بۆیە ھەردوو یانە ھەموو پلانەکانیان لە نێو یاریگا جێ بەجێ دەکەن بۆ ئەوەی ئەم سێ خاڵە بەدەست بھێنن، پێش بینش دەکرێ لەم یارییە رێژەیەکی زۆری ھاندەرانی وەرزشیی ئامادەی یارییەکە بن ، یارییەکەش لە کاتژمێر٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.

کارزان کانەبی
Top