یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ئامادەکاری تەواوی ھەیە بۆ خولی کوردستان
ھەرچەندە پێشووتر یەکێـتیی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری دەسپێکی خولی نایابی یانەکانی کوردستانی دابوو لە رێکەوتی ٣-١١ی مانگی داھاتوو، بەڵام تاکو ئێستا یەکێتیی ناوبراو ھیچ پارەیەکی دەست نەکەوتووە بۆ بەرێوەبردنی خولەکە ، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سوورە لەسەر بەرێوەبردنی خولەکە و ھیچ گرفتێکی نییە لەم بارەشەوە دڵشاد ساڵح ئەندامی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە ھیچ گرفتێکمان نییە و خولی کوردستان لە کات و ساتی خۆی بەرێوە دەچێت و یانەکانیش لە چاوەڕوانی ئەوەن خولەکە دەست پێ بکات، بەڵام لە رووی پارەوە ئێمە تاکو ئێستا لە ھەوڵەکانی خۆمان بەردەوامین بۆ دابین کردنی بڕە پارەیەک بۆ بەرێوەچوونی خولەکە چ لە رێگای حکومەتی ھەرێم چ لە رێگای کەرتی تایبەتەوە بێت ، پەنا بەخوا کارەکانمان بە سەرکەوتوویی بە کۆتایی دێت و لە رووی ناوبژیوانینش ھەمووی ئامادەن بۆ ناوبژیوانی کردن لە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی کوردستان، جێگای ئاماژە پێکردنە خولی کوردستان بەبەشداری ١٤ یانە بەسەر دوو کۆمەڵە دابەشکراون و یارییەکانی بەرێوە دەچێت.
کارزان کانەبی
