پاڵەوانێتی تایكواندۆی پارێزگاكانی كوردستان تەواو بوو
لەم پاڵەوانێتیە هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك، هەڵەبجە) بەشداریان كرد، كە زیاتر لە 100 یاریزانی كور و 100 یاریزانی كچ ركابەریان لەسەر كێشەكانی 45كگم تا سەرووی 85كگم، ئەنجامەكانیش بەمشێوەیە بوو.
لەسەر ئاستی كوران
1- هەڵبژاردەی هەولێر
2- هەڵبژاردەی هەڵەبجەی شەهید
3- هەڵبژاردەی سلێمانی
لەسەر ئاستی كچان
1- هەڵبژاردەی هەولێر
2- هەڵبژاردەی هەڵەبجەی شەهید
3- هەڵبژاردەی سلێمانی
جێگەی باسە ئەم پاڵەوانێتیە بەسەرپەرشتی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و یەكێتی تایكواندۆی كوردستان ئەنجامدرا.
رێبین رەمزی
