جامی ئاسایی خوار ١٩ ساڵان.. سبەی عێراق و سعودیە بەیەک دەگەن
لە جامی ئاسیای خوار ١٩ ساڵان، سبەی ھەڵبژاردەی عێراق رووبەرووی ھەڵبژاردەی سعودیە دەبێتەوە.
سبەی کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆ و لە قۆناغی ھەشتی جامی ئاسیا بۆ لاوان، ھەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی سعودیە دەوەستێتەوە.
عێراق پاش دوو بردنەوە لە ئیمارات و کۆریای باکوور و یەکسانبوون لەگەڵ ڤێتنام، توانی بە کۆکردنەوەی حەفت خاڵ پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەم گرت و گەیشتن بۆ قۆناغی ھەشتی پاڵەوانیەتییەکە دەستەبەر بکات.
لەم یارییەدا، سەرکەوتنی ھەر ھەڵبژاردەیەک جگە لەوەی دەیگەیەنێتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە، لە ھەمان کاتێک سەردەکەوێت بۆ مۆندیالی ٢٠١٧ی وڵاتی کۆریای باشوور.
لوقمان عەلی
