نوێ کردنەوی بۆندی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دواخرا
یانەی ریال مەدرید نۆێ کردنەوەی بۆندی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی دواخست.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی میرەری بەریتانی ، یانەی ریال مەدرید نوێکردنەوەی بۆندی کریستیانۆ دواخستووە.
رۆژنامەکە روونیشیکردووەتەوە، دواخستنی بۆندەکەی کریستیانۆ بەھۆی ئەوەیە کە کریس دەیەوێت بۆندەکەی بۆ پێنج ساڵی تر درێژ بکاتەوە و ئەمەیش لەلایەن فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە رەتکراوەتەوە.
کریستیانۆی تەمەن ٣١ کە لە ساڵی ٢٠٠٩ لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد و لەئەگەری نوێکردنەوی بۆندەکەی بۆ پێنج وەرزی تر ئەو کات تەمەنی دەبێتە ٣٦ ساڵ.
لوقمان عەلی
