فڕانس فۆتبۆڵ شێوازی دەست نیشان کردنی باشترین یاریزانی جیھان ئاشکرا دەکات
گۆڤاری فڕانس فۆتبۆڵی فەڕەنسی یاساکانی دەست نیشان کردنی باشترین یاریزانی جیھان ئاشکرا دەکات.
دوای جیابوونەوەی لەگەڵ فیفا، فڕانس فۆتبۆڵ شێوازی دیاریکردنی خاوەن تۆپی ئاڵتونی دیاریدەکات، دەستنیشانکردنی باشترین یاریزان لەکاتێکدایە کە فیفا ھێشتا یاساکانی دیاریکردنی باشترین یاریزان دیاری نەکردووە.
لە یاسا نۆێیەکان، گۆڤارە فەڕەنسییەکە دووپاتی کردەوە، کە ٢٣ یاریزان لە بری ٣٠ یاریزان دیاریدەکرێن وکاتی ناساندنی خاوەن تۆپی زێڕینیش پێش سەری ساڵی نوێ دەبێت دوای ئەوەی لە ساڵانی رابردوو دوای سەری ساڵی نوێ ئاشکرا دەکرا.
جگە لەمەیش رۆژنامەنووسانی وەرزشی لە دووسەو یازدە وڵات لەبری راھێنەران و رۆژنامەنووسان یاریزانەکە ھەڵدەبژێرن، ھاوکات شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دەبێتە شوێنی ناساندنی باشترین یاریزانی جیھان.
لوقمان عەلی
