جامی جیهانی خانمان خوار 17 ساڵان

جامی جیهانی خانمان خوار 17 ساڵان
جامی جیھانی خانمان خوار ١٧ ساڵان
کۆریای باکوور و ژاپۆن یاری کۆتایی ئەنجام دەدەن
لە جامی جیھانی خانمان خوار ١٧ ساڵان، سبەی ھەردوو ھەڵبژاردەی خانمانی کۆریای باکوور و ژاپۆن یاری کۆتایی ئەنجام دەدەن.
سبەی لەوڵاتی ئوردن کە بۆ یەکەم جارە مۆندیالی خانمانی خوار ١٧ ساڵان رێک دەخات کۆتایی بە مۆندیالەکە دێت و خانمانی کۆریای باکوور و ژاپۆن بەیەک دەگەن.
لە قۆناغی پێش کۆتاییدا، خانمانی ھەردوو ھەڵبژاردە کۆریای باکور و ژاپۆن بەسەر پشتی ڤێنزوێلا و ئیسپانیا تێپەڕین و گەیشتنە فیناڵ.
ئەمەو ھەردوو ھەڵبژاردە ھەوڵ دەدەن بۆ دووەم جار جامی پاڵەوانیەتییەکە بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٨ خانمانی کۆریای باکوور بەدەستی ھێنا و لە ساڵی ٢٠١٤ خانمانی ژاپۆن بە دەستی ھێنا.
لوقمان عةلى
Top