یارییەکەی عێراق و ئێران ھەڵوەشایەوە
یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا یارییە دۆستانەکەی نێوان عێراق و ئێران ھەڵبوەشێنێتەوە.
بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ یاری پێنجەمی پاڵاوتنی مۆندیالی دووھەزاڕو ھەژدەی رووسیا، بڕیاربوو ھەڵبژاردەی عێراق رووبەرووی ھەڵبژاردەی ئێران ببێتەوە، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە ھۆکاری ھونەری یارییەکەی ھەڵوەشاندەوە.
بەمەیش ھەڵبژاردەی عێراق تەنھا یەک یاری ئامادەکاری بەر لەوەی رووبەرووی ھەڵبژاردەی ئیمارات ببێتەوە ئەنجام دەدات، ئەویش بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئوردن دەبێت کە بڕیارە رۆژی پێنجی مانگی داھاتوو بەڕێوە بچێت.
ھەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی رووسیا، لە کۆی چوار یاریدا تەنھا یەک سەرکەوتنی تۆمار کردووە و خاوەنی سێ خاڵ.
لوقمان عەلی
