یاری کۆتایی قوەی جەویە و بنگالۆری ھیندی کۆدەکاتەوە

یاری کۆتایی قوەی جەویە و بنگالۆری ھیندی کۆدەکاتەوە
جامی یەکێتی ئاسیا
یاری کۆتایی قوەی جەویە و بنگالۆری ھیندی کۆدەکاتەوە
لەجامی یەکێـتی یانەکانی ئاسیا، دوای سەرکەوتنی یانەی قوەی جەویەی عێراقی بۆ یاری کۆتایی، لایەنی دووەمی ئەم فیناڵی پاڵەوانیەتییەکە ئاشکرا بوو.
لە یاری دووەمی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا، یانەی بنگالۆری ھیندی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە جۆرھۆری مالیزی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییە.
بەمەیش یانەی بنگالۆری ھیندی لە یاری کۆتییدا رووبەرووی یانەی قوەی جەویەی عێراقی دەبێتەوە، کە بڕیارە رۆژی ٥ی مانگی ١١ی داھاتوو لە یاریگەی وەکرە لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوە بچێت.
لوقمان عەلی
Top