دوای ئەوەی لە یاری نێوان چێڵسی و لیستەر سیتی لە ھەفتەی هەشتەمی پریمەرلیگ دیگۆ کۆستا لە خولەكی ٧٠ دا داوای کرد دایبنیشێنن بەڵام کۆنتی رەتی کردەوە ئەو یاریزانە دابنیشێنێت و ئەمرۆش کۆنتی دیگۆ کۆستای بانگھێشتی ئۆفیسەکەی خۆی کرد و پێی راگەیاندووە کە لە چێڵسی من راھێنەرم و بریار دەدەم نەک یاریزانەکان، من ئەم تیپە بەرێوە دەبەم نەک ھێرشبەرێک بۆیە ئەمە دواجارە کە ئەو کارە دەبینم و بەھیچ شێوەیەک دوبارە بونەوەی قبوڵ ناکەم.
hamataqana