یەكێتی تۆپی پێی كوردستان خولی راهێنەرایەتی ئاسیوی لەسەر ئاستی C دەكاتەوە
سەفین كانەبی لە لێدوانێكی دا گوتی: به ناوی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان زۆر سوپاسی برای به‌رێزمان (عبدالخالق مسعود) سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ده‌كه‌ین، كه له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر وه‌ڵامی نووسراوی فەرمی یەكێتیەكەمانی داوە سەبارەت بە كردنەوەی خولی راهێنەرایەتی ئاسیوی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و راهێنه‌رانه‌ی كوردستان بكه‌ینه‌وه، كه بڕوانامه‌ی (C) ئاسیایان نییه.
سەفین كانەبی لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ئه‌م خوله به خۆڕاییه، واته (راهێنه‌ره به‌شداربووه‌كان هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ناده‌ن)، به‌م زووانه له شاری هه‌ولێر ده‌كریته‌وه و سه‌رجه‌م راهێنه‌رانی كوردستانیش ده‌توانن به‌شداری تێدا بكه‌ن، بڕوانامهكهیش له لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا باوه‌ڕپێكراوه، به‌ڵێنیش بێ دوای كۆتایی هاتنی ئه‌م خوله كاری جددی بكه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی خولی (A,B) بێ پاره و به خۆڕایی دەبێت.
جێگەی باسە لە ماوەی رابردوو چەندین خولی راهێنەرایەتی ئاسیوی لەسەر ئاستەكانی (A,B,C) لە شارەكانی كوردستان كرایەوە، بەڵام بە خۆرایی نەبوو لە بەرانبەر بەشداریكردن پارە وەردەگیرا.
رێبین رەمزی
