پێشمەرگەی سلێمانی نازناوی خولی بالەی پێکەوەژیانی بەدەستھێنا
دوای ئەوەی بۆ ماوەی شەش رۆژ و بە بەشداری ھەشت یانەی شارەکانی کوردستان پاڵەوانیەتی خولی بالەی پێکەوە ژیان بە سپۆنسەری کەرتی تایبەت کە کۆمپانیای nasspay ئەنجامدرا، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە ھۆڵی یانەی ئەکاد لە شارۆچکەی عەنکاوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی یەکجار زۆری وەرزشیی ھەردوو تیپی بالەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و ئەکادی عەنکاوەی خاوەن یاریگاو جەماوەر ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا ھەر لەگەڵ دەست پێکی فیکەی ناوبژیوانی یارییەکە کوڕانی یانەی پێشمەرگە توانیان دوو گێمی سەرەتایی یارییەکە کۆنترۆل بکەن وبە سوودی خۆیان بە کۆتایی پێ بھێنن دواتر لە گێمی سێ یەمی یارییەکە یاریزانانی یانەی ئەکاد بە پاڵپشتی ئەو ھاندەرە زۆریان توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و گێمێک بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بێنن ، لە گێمی چوارەمی یارییەکە ھەر چەندە یاریزانانی ھەردوو یانە ھەوڵی زۆریان دەدا بۆ ئەوەی بتوانن گێمە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی پێ بھێنن سەرئەنجامیش کوڕانی پێشمەرگە توانیان ئەم گێمە بە بەنەوە یارییەکەش بە سەرکەوتنی تیپی بالەی یانەی پێشمەرگە بە کۆتایی ھات بە ئەنجامی(٣-١)گێم و نازناوی خولەکەشی بردەوە یانەی ئەکادیش پلەی دووەمی خولەکەی بەدەستھێنا لە کۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر تیپە براوەکان دابەشکرا،لەبارەی یارییەکەش دکتۆر سەلاح کانەبی ڕاھێنەری تیپی بالەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ ماڵپەری گوڵان میدیا گوتی" دەست خۆشی لەم کۆمپانیایە دەکەم بۆ ئەنجامدانی ئەم خولە بەھیوای ئەوەین کەرتی تایبەت زیاتر خزمەت یارییە وەرزشیەکان بکات، سوپاسی یاریزانەکانی خۆشمان دەکەین کە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە تەواوی یارییەکانی خولەکە و نازناوەکەشمان بەدەستھێنا.
کارزان کانەبی
