ئەحمەد شوكر بووە راهێنەری تازەپێگەیشتووانی یانەی هەولێر
ئەحمەد شوكر لە دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هەولێر و دەرچووی كۆلێژی پەروردەی وەرزشی زانكۆی سەلاحەدینە و قوتابی ماستەرە لە وڵاتی میسر.
لە ریزی یانەكانی هەولێر و بروسك و پێشكەوتن یاریكردووە و هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی كوردستان بەشداری لە پاڵەوانێتی كۆنیفای كردووە.
ئەحمەد شوكر لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: سوپاسی متمانەی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر دەكەم، لەم چەند رۆژدا ستافی خۆم لە یاریدەدەر و راهێنەری گۆڵپارێز دەستنیشان دەكەم بۆ ئەوەی بتوانین تیپێكی باش بۆ دوا رۆژ ئامادە بكەین.
لە درێژەی قسەكانیدا ئەحمەد شوكر گووتی: بۆ دروستكردنی تیپی تازەپێگەیشتووان سوود لە یاریزانەكانی ئەكادیمیای یانەی هەولێر وەردەگرم، كە تەمەنیان بۆ تیپی تازەپێگەیشتووان گونجاوە، چونكە یاریزانەكانی ئەكادیمیایە بەشێوەیەكی باش كاریان لەگەڵ كراوە و یاریزانی بەتوانای تێدا هەیە.
رێبین رەمزی
