شەترەنجی خانزاد باشترین یانەی عێراقە
بەھۆی ئەم گرنگیەدانە بەردەوامەی بە یارییەکانی شەترەنج و کردنەوەی خول و پاڵەوانێتی و چاڵاکی جۆراوجۆری بەردەوام لە شاری ھەولێرو بەشداری کردنی لە پاڵەوانێتیەکانی عێراق و بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە لەسەر ئاستی یانەکانی عێراق یەکێتی ناوەندی شەترەنجی عێراق لە رێو رسمێکدا یانەی شەترەنجی خانزادی شاری ھەولێری بە باشترین یانە لەسەر ئاستی وڵاتی عێراقی فیدراڵ خەڵات کردو سەرۆکەکەشی بە چاڵاکترین سەرۆک یانە دەستنیشان کرد ئەم دەستنیشان کردنەش لەلایەن یەکێتی ناوەندی شەترەنجی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٦ بوو مەڕاسیمەکەش لە شاری ھەولێر بەرێوە چوو کە یەکێتی ناوبراو قەلغانی یەکێتیەکەی لەلایەن زافرعەبدولئەمیر سەرۆکی یەکێتیەکە بەخشرا بە یانەی شەترەنجی خانزاد و دڵزار حمە ساڵحی سەرۆکی یانەکە کە لە ماوەی ڕابردوو جێگای پەنجەی دیار بووە لە یانەکە بە دابین کردن پێداویستیەکان بۆ شەترەنجزانانی شاری ھەولێرو چاڵاکی جۆراوجۆری بەردەوام ، لە لێدوانێکیش بۆ گۆڤاری گوڵان دڵزار حمە ساڵح سەرۆکی یانەی وەرزشیی خانزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین کە وەکو باشترین یانە و منیش وەکو چاڵاکترین سەرۆک یانەی خەڵات کرایەن لەلایەن بەرپرسانی شەترەنجی عێراق ئەوەش ئەرکی ئێمە قورستر دەکات بۆ ئەوەی لە داھاتوودا کاری باشتر و زیاتر ئەنجام بدەین و ناوی یانەی خانزاد و شاری ھەولێر بەرز بکەینەوە ھەموو ھەولێکمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی زۆر ترین خزمەت بە کوڕو کچانی شەترەنجزانانی ھەولێر بکەین.
کارزان کانەبی
