نیمارەکەی ھەولێر دەچێتە ئیتالیا بۆ یاری کردن
شاری ھەولێر خاوەن چەندین بەھرە مەندە لە یارییە جۆراوجۆرەکان یاری تۆپی پێش تایبەمەن مەندی خۆی ھەیە لەم شارە کە رۆژانە رێژەیەکی زۆر لە لاوان روو لەم یارییە دەکەن و بەھرەمەندی باشی لێ دەردەچێت کە پاشە رۆژی باشیان ھەیە بۆ ئایندەی وەرزشیی کوردستان، ئەحمەد تەیب ناسراو بە نیمارەکەی ھەولێر یەکێک لەم گەنجە ١٥ ساڵیە کە ماوەیەک لەمە و بەر لە رێگەی بارزگانێکی ئیتالیەوە ھەڵی ئەوەی بۆ ڕەخساوە بۆ ئەوەی لە دەرگای یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی بدات، لە بارەەی چوونی بۆ وڵاتی ئیتالیاش ئەحمەد تەیب بە گۆڤاری گوڵانی راگەیاند گوتی" من وەکو ھەموو یاریزانێک بەھرەیەکی زۆری ھونەری تۆپی پێم لایە ، لە رێگەی وەبەرھێنەرێکی ئیتالی بە ناوی رۆگیرۆگوانێلا ئەو لە ئێستادا لە ھەرێمی کوردستان دەژی بۆ کاری بارزگانی ئەو ئەمنی بردە ووڵاتی ئیتالیا بۆ ئەوەی بتوانێ پەرە بە بەھرەی من بدات لە یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی ، ئێستا خەریکی رێکارییە یاساییەکانە بۆ ئەوەی کاری من تەواو بکرێن لەلایەن رۆگیرۆی خاوەنی پرۆژەی ئەکادیمیای یانەی ھەولێر بۆ ئەوەی بچمە ووڵاتی ئیتالیا لەوێ تاقی بکرێمەوە ببمە یاریزانی ئەم ئەم تیپە گەورەی سەر ئاستی ئەوروپا جگە لەوەش کاری فیزایەکەم تەواو بووە تەنیا ماوە سەفەر بکەم ئەحمەدگوتیشی "ھێشتا بەتەواوی رێک نەکەوتوومە چوونکە ئەوان لە وڵاتی ئیتالیاوە جارێکی تر تاقیم دەکەنەوە ئەوکاتە ئەگەر ئەوان ئاستی منیان بەتەواوی بە دڵ بوو ، بەفەرمی لەگەڵیان رێک کەوتن دەکەم بەھیوای ئەوەم لە رێگەی ئەم یانە ئیتالیەوە خزمەتێک بە وەرزشی کوردستان بکەم ئێمەی کوردیش خاوەنی چەندین بەھرەمەندین ئەگەر دەرەفتی یاری کردنمان لەم یانە گەورانە بۆ بڕەخسێ دەتوانین شتی گەورە بکەین و ئاستمان بەرز بێت.
کارزان کانەبی
