بە وێنە ... ناپاكەكەی ناو بلوگرانا دۆزرایەوە

بە وێنە ... ناپاكەكەی ناو بلوگرانا دۆزرایەوە
دوای ئەوەی لویس ئینریکى ڕاھێنەرى بەرشەلۆنە داواى لە ئیدارەى تیپەکەى کرد کە ئەو کەسە بدۆزنەنەوە کە هەواڵەکانى یانەکە دەگەینێتە ڕۆژنامەکان و دزە بەپێکهاتەى تیپەکەى دەکات لەئێستادا بەرشەلۆنە گفتوگۆى لەگەڵ ئەلێکس ڤیدالى یاریزانى تیپەکەى کردووە و داواى لێکردووە پشوو درێژ بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە چەندین ڕۆژنامە باسیان لەوە کردووە کە ئیدارەى بەرشەلۆنە داواى لەڤیدال کردووە لەڕاهێنانەکاندا پشوو درێژ بێت و بەهیچ شێوەیەکیش دزە بەوتەکانى تیپەکەى نەکات بۆ رۆژنامەکان.

لەلایەکى ترەوە بەرشەلۆنە لەئێستادا پلانى هەیە لەگواستنەوەى زستانەى یاریزاناندا دەستبەردارى ئەلێکس ڤیدال بێت و هەر یانەیەک ئەو یاریزانەى بوێت بەبڕى 13 ملیۆن یۆرۆ ئەتوانێت گرێبەستى لەگەڵ ئیمزا بکات.



hamataqana
Top