لە مەدرید بۆ پارێزگاری كردن لە یاریگای سانتیاگۆ 1500 پۆلیس ئامادەن

لە مەدرید بۆ پارێزگاری كردن لە یاریگای سانتیاگۆ 1500 پۆلیس ئامادەن
بڕیاروایە سبەی سێ شەممە لە سێیەم یاری چامپیۆنز لیگ، ریال مەدریدی ئیسپانیا میوانداری لیگا وارشۆی پۆلەندی بکات، بۆ ئەم مەبەسەتەش رێ و شوێنی ئەمنی توند گیراونەتە بەر.

رۆژنامەی وەرزشی “Marca”ـی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ھاندەرانی یانەی لیگا وارشۆ بەھۆی رەفتارە توند رەوییەکانیاندا بونەتە ھۆکاری تێکدانی رەوشی شارەکان و ئەو یاریگانەی بەشداری تێدا دەکەن، بۆیە بەرپرسانی شاھانە بریاریانداوە نزیکەی 1500پۆلیس لە دەرووەی یاریگا و 700پارێزەر لە ناو یاریگا ئامادە بکەن.

ھاندەرانی یانەی پۆلەندی، لە یەکەم یاری چامپیۆنز لیگ بەرامبەر بۆروسیا دۆرتمۆند، بە ھۆی رەفتارە نابەجێیەکانیان، لەلایەن یوێفاوە سزادراون و لە یاری ھاتنەوەیان بەرامبەر ریال مەدرید، ناتوانن بەشداری ناو یاریگا بکەن.

hamataqana
Top