بەهۆی کتێبەکەیەوە ئیكاردی سزا دەدرێت و کاپتنایەتی ئینەریشی لێ دەسەندرێتەوە
لەم بارەیەوە، زانیتی گوتی: بەهۆی بێ ڕێزی ئیکاردی بەرانبەر هاندەرانی ئینتەر میلان، ئەگەری هەیە نیشانەی کاپتنی لە یاریزانەکە وەربگیرێتەوە و چەند سزایەکی دیکەش بدرێت، ئەویش دوای لە کتێبی تایبەت بە ژیانی خۆی کە بە ناوی (هەمیشە بۆ پێشەوە )یە باسی ڕووداوی شەڕکردنەکەی لەگەڵ ئالتراسی هاندەرانی یانەی ئینتەر کردووە و شانازی پێوە کردووە و گوتوویەتی کەبەم ڕووداوە وەک پاڵەوانێک سەیر دەکرێت.
هەروەها لە کتێبەکەیدا ئیکاردی دەڵێت: ژمارەیان چەندە ئەوانەی ئالتراسی یانەی ئینتەر میلانن، 100 کەس یان 200 کەس، پەیامەکەم ببینن، دەتوانم بچم سەد تاوانبار لە ئارژەنتینا بهێنم و وا بکەم ئەوان هەر لە شوێنی خۆیان بکوژرێن.
جێگری سەرۆکی ئینتەر میلان سەبارەت بە کاردانەوەی یانەکەی بەرانبەر ئەو ڕووداوە، دەڵێت: هاندەرانی ئینتر بەلای ئیمە زۆر گرتگن تەواو کەری یانەکەن بۆیە بەداخەوە، دەبێت ئیکاردی سزای خۆی وەربگرێت.
لە لایەن خۆیەوە ئەستێرە ئارژەنتینییەکەی یانەی ئینتەر کە تەمەنی 23 ساڵە، داوای لێبوردنی لە هاندەران کردوو ڕوونی کردەوە کە ئەو مەبەستی تەنها ئەو هاندەرانەیە کە هێرشیان بۆ سەر ماڵەکەی کردبوو، بەڵام قسەکانی یاریزانەکە هیچ سەدایەکی لای خاندەرانی یانەکە نەبوو، کە پێیان وایە ئیکاردی بە 23 ساڵ تەمەنی چ ئەزموونێکی هەبووە، تا کتێبێک لەسەر ژیانی خۆی بەو کاتە چاپ بکات.
hamataqana
