ئیتالیەک دەبێتە ڕاھێنەری ئینگلیزەکان
رۆبیرتۆ مانچینی راھێنەری پێشووی یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالی لە ئێستادا لە گفت و گۆدایە لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی بە ئامانجی سەرپەرشتی کردنی مەشقی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا، رۆژنامەکانی وڵاتی ئینگلتەراش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا مانچینی بەربژێری یەکەمە بۆ ئەوەی پۆستی ڕاھێنەری ئینگلیزیەکان بگرێتە ئەستۆ، دوای ئەوەی سام ئەلاردایس دەستی لە مەشقی ھەڵبژاردەکە کێشایەوە مانچینی بۆ پێگەی کالچۆ ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ھیچ گفت و گۆیەک لە نێوان من و بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی نییە گوتییشی بە گەڕانەوە موراتی بۆ سەرۆکی یانەی ئەنتەر ڕەنگە من بگەرێمەوە پۆستی ڕاھێنەرایەتی یانەکەم پێش دەسپێکی خولی ئیتالیش مانچینی لە پۆستی ڕاھێنەرایەتی یانەی ئەنتەر دەستی لە کار کێشایەوە.
کارزان کانەبی
