میلان چاودێری ئۆسکاردەکات
ئیدارەی یانەی میلانی ئیتالی گرنگیەکی زۆر بە تواناکانی یاریزانی ئۆسکاری بەرازیلی و سیسک فابریگاسی یاریزانی ئیسپانی و یانەی چێلسی ئینگلیزی بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەستێک لەگەڵ ھەردوو یاریزانەکە مۆربکات، بە پێی ھەواڵی میدیاکانی وڵاتی ئیتالیا دەستەی کارگێڕی یانەی میلانی ئیتالی ھەموو ھەولێکی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانی لە گواستنەوەی زستانە گرێبەستێک پێشکەش بەم دوو ئەستێرەیە بکات و بیان گوازێتەوە ریزی یانەکانیان ، پێش بینش دەکرێ ئیدارەی یانە ئیتالیەکە لە گواستنەوەی ئەم دوو ئەستێرەیە نزیک بێتەوە بۆیە دڵنیایە لە بەدەستھێنانی تواناکانیان، بەڵام یانەی چێلسی ھیچ شتێکی بەفەرمی لەسەر چارەنووسی ئەم دوو یاریزانە لە یانەکەی ڕانەگەیاندووە.
كارزان كانةبى
