ھەولێر لەبەردەم جەماوەرەکەی یاری دەکات
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە سبەی دووشەممە یانەی ھەولێر لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی و لەسەر یاریگای خۆی لەکاتژمێر ٣ی ئێوارە ڕووبەرووی یانەی کارەبای شاری بەغداد ببێتەوە ھەر چەندە سەرەتا وا بڕیاربوو کە یارییەکە بەبێ ئامادەبوونی ھاندەران بەرێوە بچێت بەھۆی کۆچی دوای یاریزانی لاوی یانەی ھەولێر ساڵح محەممەد ، بەڵام دواتر یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی لەسەر ڕەزامەندی یانەی کارەبا بڕیاریدا ھاندەران لە نێو یاریگا ئامادەبن بۆ ھاندانی یانەکە، ھەردوو یانە لە ھەوڵی ئەوەدان بتوانن باشترین ئاست پێشکەش بکەن لەم یارییە و سێ خاڵی یارییەکە بۆخیان یەک لای بکەنەوە ھەولێرییەکان چاویان لەوەیە بتوانن ئەم سێ خاڵە بکەنە دیاری بۆ ھاندەرانیان و بۆ روحی ئەم یاریزانە لاوە کۆچ کردووە کارەباش نایەوێ بە دەست بەتاڵی بگەرێتەوە شاری بەغداد، یانەی وەرزشیی ھەولێریش بڕیاری داوە ئەم یارییە چوونەوە ژوورەوە بە پارە بێت بۆ ئەوەی داھاتی ئەم یارییە بداتە خانەوادەی یاریزانی کۆچ کردوو مەراسیمێکی شایستە ئەنجامدەدات کارگێڕی یانەی وەرزشیی ھەولێر.
کارزان کانەبی
