یەكێتی تۆپی پێی عێراق سزای لەسەر جەماوەری یانەی هەولێر هەڵگرت
دوای ئەوەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بریاریدا یانەی هەولێر سزا بدات بە ئامادەنەبوونی جەماوەرەكەی بۆ سێ یاری داهاتووی یانەكە، بەڵام بەهۆی كۆچی دوایكردنی یاریزانی یانەی هەولێر ساڵح محەمەد و لەسەر داوای جەماوەر و دەستەی كارگێری یانەی هەولێر و پاش وەرگرتنی رەزامەندی یانەی كارەبا، بریاردرا لەم یارییە سزایەكە جێبەجێ نەكرێت و لە یارییەكانی داهاتوو یانەی هەولێر یارییەكانی بە بێ ئامادەبوونی جەماوەر ئەنجام بدات.
بۆ ئەم مەبستەش دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بریاری داهاتی یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و كارەبا بدرێتە خانەوادەی یاریزانی جوانەمەرگ ساڵح محەمەد وەكو پاڵپشتی یانەكە بۆ یاریزانی جوانەمەرگ.
رێبین رەمزی
