پاڵەوانێتی دۆستانەی تۆپی بالە (پێكەوە ژیان) گەیشتە چوار گۆشەی زێرین

پاڵەوانێتی دۆستانەی تۆپی بالە (پێكەوە ژیان) گەیشتە چوار گۆشەی زێرین
لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵەوانێتی دۆستانەی یانەی ئەكاد (پێكەوە ژیان) بۆ تۆپی بالە لەسەر ئاستی كوران، رۆژی شەممە یارییەكانی كۆمەڵەكانی تەواو بوو و چوار یانە توانیان خۆیان بگەینە چوار گۆشەی زێرین.
لەم پاڵەوانێتیە هەشت یانە بەشداری كردبوو و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەشكرابوون و لەهەر كۆمەڵەیەك دوو یانە بۆ چوار گۆشەی زێرین سەردەكەوێت.
ئەنجامی یارییەكانی كۆمەڵەكان بەمشێوەیە بوو.
رۆژی یەكەم
كۆمەڵەی یەكەم
ئەکاد – سۆلاڤی نوێ 3-1گێم
ھەڵەبجەی شەھید – زاخۆ 3-1 گێم
كۆمەڵەی دووەم
پێشمەرگەی سلێمانی – ئارارات 3-0 گێم
شۆڕیجە – باباگوڕگوڕ 3-0گێم
رۆژی دووەم
كۆمەڵەی یەكەم
ئەكاد - زاخۆ 3-1 گێم
سۆڵاڤی نوێ - هەڵەبجەی شەهید 3-1گێم
كۆمەڵەی دووەم
شۆریجە - ئارارات 3-0گێم
پێشمەرگەی سلێمانی - بابەگورگور 3-0 گێم
رۆژی سێیەم
كۆمەڵەی یەكەم
ئەكاد - هەڵەبجەی شەهید 3-1 گێم
سۆلاڤی نوێ - زاخۆ 3-0 گێم
كۆمەڵەی دووەم
پێشمەرگەی سلێمانی - شۆریجە 3-0 گێم
بابە گورگور - ئارارات 2-3 گێم
بەم ئەنجامانە لە كۆمەڵەی یەكەم یانەی ئەكاد پلەی یەكەمی بە دەستهێنا و یانەی سۆلاڤی نوێ پلەی دووەمی بەدەستهێنا و لە كۆمەڵەی دووەم یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و یانەی شۆریجە پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
وا بریارە رۆژی ئەمرۆ یەكشەممە یارییەكانی چوار گۆشەی زێرین ئەنجام بدرێت بەمشێوەیە:
ئەكاد - شۆریجە
پێشمەرگەی سلێمانی - سۆلاڤی نوێ
جێگەی باسە رۆژی دووشەممە یاری كۆتایی ئەم پاڵەوانێتیە ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top