تیروپشكی یارییەكانی خولی پلە دووەكانی كوردستان ئەنجام درا

تیروپشكی یارییەكانی خولی پلە دووەكانی كوردستان ئەنجام درا
رۆژی شەممە لە بارەگای خۆیدا بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و گشت ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و نوێنەری هەر شەش یانەی سەركەوتووی بۆ قۆناغی كۆتایی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی، تیروپشكی قۆناغی كۆتایی خولەكە راكێشرا، كە تیاییدا یارییەكان بەشێوەی دەرچوون بە دوو دۆران ئەنجام دەدرێت و لە كۆتاییدا دوو یانە بۆ خولی پلە یەكەكانی كوردستان بۆ وەرزی داهاتوو سەردەكەوێت.
هەر لەم كۆبوونەوەیە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریاری دا رۆژی شەممەی داهاتوو كاتی ئەنجامدانی یارییەكانی خولەكە دەستنیشان بكات و مۆلەتی هەفتەیەكی دایە یانە سەركەوتووەكان، تاوەكو بەڵێنامە پربكەنەوە بە پاراستنی ژیانی یاریزانان و ناوبژیوانان لە پێش دەستپێكی یاری و كاتی بەرێوەچوونی یاری و دوای تەواوبوونی یارییەكان.
ئەنجامی تیروپشكەكە بەمشێوەیە بوو.
خەبات - كەفری یاریگەی خەبات
دووكان - شەقڵاوە یاریگەی دووكان
هەردوو یانەی خانەقین و سەید سادق چاوەروانن.
رێبین رەمزی
Top