پاستۆری: لە مەدریدم بۆ پشكنینە پزیشكیەكان

پاستۆری: لە مەدریدم بۆ پشكنینە پزیشكیەكان
خافێر پاستۆری ئەرجەنتینی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی پاریس سان جێرمان فەرەنسی نهێنی چوونی بۆ مەدرید ئاشكرا دەكات.

پاستۆری لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێل فلاكۆ) ووتی: من ئێستا لە مەدریدم، سەرقاڵی چارەسەرییەكانم بۆ ئەوەی بەزووترین كات بگەرێمەوە یاریگاكان.

ئەو ووتیشی: پێكانەكەم تەشەنەی نەكردووە، پزیشكە پسپۆرەكان لە مەدرید هاوكاریم دەكەن بۆ ئەوەی قۆناغی چارەسەریم لە پێكانەكە بەخێرایی تێپەرێنم.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە ووتیشی: هیوادارم زۆر زووتر لەو وادەیە بگەرێمەوە یاریگاكان كە راگەیاندنەكان بڵاویان كردۆتەوە و ماوەی (2) تا (3) مانگیان داناوە.

hamataqana
Top