یانەیەكی ئیتاڵی درۆگبای كردۆتە ئامانج

یانەیەكی ئیتاڵی درۆگبای كردۆتە ئامانج
یانەی ناپۆلی ئیتاڵی هەوڵەكانی خۆی چڕكردۆتەوە بۆ ئەوەی شوێنگرەوەیەك بۆ یاریزانێكی خۆی بدۆزێتەوە، بۆ ئەمەش دیدی درۆگبای كردۆتە ئامانج.

ماڵپەری (كالچیۆ میركاتۆ)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە، بەهۆی ئەو پێكانەی كە دووچاری یاریزانی پۆڵەندی (ئەركادیوز میلیك) بووە، یانەی ناپۆلی ناچاركراوە پەنا بۆ یاریزانێكی دیكە ببات.

سەرچاوەكە دەڵێت: یانەی ناپۆلی بۆندێكی ئاراستەی (دیدی درۆگبا)ی ئیڤواری و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی مۆنتریالی كەندی كردووە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بگەرێتەوە ئەوروپا.

ناوەرۆكی هەواڵەكەی ئەم ماڵپەرە ئیتاڵییە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە: ناپۆلی دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانە ئەم بۆندە واژۆ بكات و درۆگبا بكاتە شوێنگرەوەی میلیك.

hamataqana
Top