پێکهاتەکەی بارسێلۆنا بۆ ياریی ديپۆرتيڤۆ لاکەرۆنیا لە لایەن سپۆرتەوە ئاشکرا دەکرێت

پێکهاتەکەی بارسێلۆنا بۆ ياریی ديپۆرتيڤۆ لاکەرۆنیا لە لایەن سپۆرتەوە ئاشکرا دەکرێت
وابڕيارە رۆژی شەممە لە يارييەکی هەفتەی هەشتەمی خولی پلە يەکی ئيسپانيا هەردوو يانەی بەرشلۆنە و ديپۆرتيڤۆ لاکەرۆنيا رووبەڕووی يەکترببنەوە.

بۆ ئەو يارييەش لويس ئينريکی راهێنەری يانە کەتەلۆنييەکە ئالبا و سێرجی رۆبێرتۆی لە بەردەستدا نييە چونکە ئەو دوو ياريزانە پێکانيان هەيە و ناتوانن بەشداریی بکەن.

بۆ ئەو مەبەستەش رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرايکردووە، لەو يارييەدا ئەلێکس ڤيدال دەچێتە شوێنی سێرجی رۆبێرتۆ و لەلای راست ياریی دەکات بەشێوەيەکی سەرەکیی چونکە لەماوەی رابردوو کەمترين هەلی پێدرابوو لە يارييەکاندا.

بەپێی هەمان سەرچاوە بۆ لای چەپيش، ياريزان لوکاس دينی فەڕەنسی دەبێتە شوێنگرەوەی ئالباو لە جێگەی ئەو ياریی دەکات، ئەمەش دەبێتە يەکەمين ئەزموون بۆ ئەو راهێنەرە ئيسپانييە.

hamataqana
Top