یاریزانێكی یانەی هەولێر كۆچی دوایی كرد

یاریزانێكی یانەی هەولێر كۆچی دوایی كرد
رۆژی دووشەممە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر، ساڵح محەمەد یاریزانی یانەی هەولێر بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق كۆچی دوایی كرد.
یاریزانی جوانەمەرگ ساڵح محەمەد لە دایكبووی ساڵی 1996ی شاری هەولێرە و لە تیپی تازەپێگەیشتووان و لاوان و تیپی دووەمی یانەكە و تیپی یەكەمی یانەی هەولێر یاریكردووە و هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان بەشداری لە دوو پاڵەوانێتی نۆروەی كوپ-ی كردووە و توانی لە ساڵی 2015 نازناوەی پاڵەوانێتیەكە بە دەستبهێنێت.
بەپێی قسە پزیشەكان ئەو نەخۆشخانەیە، ساڵح محەمەد تووشی جۆرە ڤایرۆسێكی دەگمەن بووە لە گورچیلەكانی، كە ئەم ڤایرۆسە ساڵی لە پێنج ملیۆن كەس تووشی یەك كەس دەبێت و لە ئاوی پێس یان خواردن و خواردنەوەی پیس دروست دەبێت و سەرچاوەكەی دیار نییە.
ئەم ڤایرۆسە بووە هۆكاری ئەوەی بەشێوەیەكی لەناكاو هەردوو گورچیلەی ساڵح محەمەدی جوانەمەرگ لە كار بكەوێت دواتر راستەوخۆ جەلتەی مێشك لە ناوبراو دەدات و تووشی (نزیف داخلی) دەبێت و راستەوخۆ كۆچی دوایی دەكات.
ساڵح محەمەد لە هێڵی هێرشبردن یاری دەكرد و چاوەروانی دوارۆژێكی گەشی لێدەكرا و لە وەرزی ئەمساڵدا یەكەم یاریزان بوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر بۆ بەشداریكردن لە خولی عێراق نوێكردەوە.
رێبین رەمزی
Top