شەممە زاخۆ و نەفتی جنوب بەیەک دەگەن

شەممە زاخۆ و نەفتی جنوب بەیەک دەگەن
خولی نایابی عێراقی دەست پێدەکاتەوە
شەممە زاخۆ و نەفتی جنوب بەیەک دەگەن
دوای ئەوەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی نایابی یانەکانی عێراقی وەستا بەھۆی ئەنجامدانی یارییەکانی ھەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆسەرکەوتن بۆ جامی جیھانی ووڵاتی روسیا بۆیە ئەم ھەفتەیە جارێکی تر یارییەکانی خولی نایابی عێراق دەست پێدەکاتەوە، بڕیارە روژی شەممە لە ھەفتەی چوارەمی خولەکە یانەی زاخۆ لە شاری بەسرا لەسەر یاریگای یانەی نەفتی جنوب ڕووبەرووی یانەی خاوەنی یاریگا ببێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زاخۆ بە سەرپەرشتی ڕاھێنەرە رۆمانیە تازەکەیان ئەم یارییە ئەنجام دەدەن و یانەی نەفتی جنوبیش دەیەوێت سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆی یەک لای بکاتەوە پێش بینی دەکرێ ئەم یارییەش یارییەکی بەھێز بێت یارییەکەش لە کاتژمێر ٣٠-٣ئێوارە بەرێوە دەچێت، یانەی ئەمانەش رووبەرووی یانەی حدود دەبێتەوە ویانەی حوسێنیش ڕووبەرووی یانەی بەحری دەبێتەوە و یانەی تەلەبەش لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە ڕووبەرووی یانەی قوە جەوییە دەبێتەوە لە دێربی شاری بەغداد .
ئەمەش یارییەکانی رۆژی یەکشەممە، کات ( زەورا × کەربەلا ) ( نەفت × شورتە ) ( سەماوە × مینا ) ( نەفتی میسان × نەجەف ) ( نەفتی وەسەت × کەرخ )،رۆژی دووشەممەش ( ھەولێر × کارەبا )
کارزان کانەبی
Top