بالۆتێلی بەڵێنی سرینەوەی ئیبراهیمۆڤیچ دەدات لە خولی فەرەنسا
بالۆتێلی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، به گاڵته‌وه ده‌ڵێت: ده‌زانم ئیبراهیمۆڤیچ قورسایی به خولی فره‌نسا به‌خشی بوو، به‌ڵام ئه‌و ئێستا لێره نه‌ماوه و من هاتوومه‌ته شوێنه‌كه‌ی و به‌ڵێنیش ده‌ده‌م ناوی زڵ‌اتان له بیر هانده‌رانی ئه‌و خوله ببمه‌وه.
بالۆتێلی له دوایین یاری خۆی كارتی سووری به ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه، به‌ڵام دواتر ناوبژیوانی داوای لێبوردنی كرد و فیدراسیۆنی تۆپی پێی فره‌نساش كارته‌كه‌ی سڕییه‌وه.
بالۆتێلی له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه 6 گۆڵی تۆمار كردووه و یانه‌كه‌شی به 14 خاڵ گه‌یاندۆته لوتكه و مۆناكۆش به 13 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت.
hamataqana
