ریال مەدرید بە شێوازێكی مۆدێرنتر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ نۆژەن دەكاتەوە

ریال مەدرید بە شێوازێكی مۆدێرنتر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ نۆژەن دەكاتەوە
یانەی ریال مەدرید كارێكی ناواز و پڕۆژە تازەکەی سەبارەت بە نۆژەن کردنەوەی یاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ ) بەشێوەیەکی نوێتر و مۆدێرنتر بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد و وابریارە پڕۆژەکەش بڕیارە نزیکەی 400 ملیۆن یۆرۆی تێ بچێت.

لەم بارەیەوە، (فلۆرۆنتینۆ پێرێز) سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هۆتێلی ریاڵ مەدرید بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند کە تێچوونی ئەو پڕۆژەیە، 400 ملیۆن یۆرۆی دەوێت پارەکەش لە بانکی وەبەرهێنانی ئەبو زەبی یەوە دابین دەکرێت، پێرێز گوتی دەمانەوێت یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ وەک یەکیک لە باشترین و جوانترین یاریگاکانی جیهان هەژمار بکرێت.

سەبارەت بە ناوی یاریگاکاکە و ژمارەی کورسییەکانی پێرێز گوتی ناوی یاریگا هەر سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەمێنێتەوە، کورسیەکانیش 81 هەزار کورسی دەبێت، هەروەها ڕووبەری ئەوی یاریگایەش دەستکاری ناکرێت بەڵام بە سەقفێکی ئۆتۆماتیکی دادەپۆشرێت، کە جوانییەکی تایبەت بە یاریگاکە دەبخشێت.

ئاشکرایە کە یاریگای سناتیاگۆ بێرنابیۆ لە ساڵی 1947 بنیات نراوە، هەروەها لە ساڵی 1955 ناوی نراوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، تائێستاش ئەو یاریگایە 3 جاری دیکە کاری نۆژەن کردنەوەی بۆ ئەنجام دراوە.








hamataqana
Top