کاسیمیرۆ: نێیمار هێشتا زۆری ماوە تا بگات بە ئاستی رۆناڵدۆ

کاسیمیرۆ: نێیمار هێشتا زۆری ماوە تا بگات بە ئاستی رۆناڵدۆ
لە نوێترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، کاسیمێرۆ ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە یەكێ لە وەڵامی پرسیارەكاندا ئاستی نێیماری ئەستێرەی بارسای لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانە شاهانە بەراورد پێ دەکات و باسی پۆشینی درێسی بارسێلۆناش دەکات.

لەم بارەیەوە، کاسیمێرۆ کە بەهۆی پێکانەوە بۆ چەند یارییەک لە ڕیاڵ دادەبڕێت، بە سایتی (فۆر فۆر تو)ی ئینگلیزی گوت: من قەد درێسی بەرسێلۆنا ناپۆشم، من هاندەرێکی ڕیال مەدریدم، حەز دەکەم هەموو بەیانییەک بچم بۆ یاریگای (فالدیبیباس)ی تایبەت بە مەشقەکانی ڕیاڵ مەدرید، هەوڵ دەدەم لەگەڵ هاوڕێیانم خۆم بگونجێنم و گاڵتەو قسەی خۆش بکەم، جگە لەوەش خوازیارم هەموو ساتێک چێژ لە تۆپی پێ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید وەربگرم لەو ساتەی ئەو درێسەم پۆشیوە هەست دەکەم ئییە یانەیە بووەتە بەشێک لە ژیانم.

لەوەڵامی پرسیارێکی سایتەکە سەبارەت بە بەراورد کردنی ئاستی نێیمار داسیلفای هاوڕێی لە یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ کریستیانۆرۆناڵدۆ، کاسیمیرۆ گوتی: جارێک نێیمار زۆری ماوە بگاتە ئاستی ڕۆناڵدۆ، ئەوەی رۆناڵدۆ لە 10 ساڵی ڕابردوو ئەنجامی داوە، کارێکی باوەڕ پێنەکراوە، ڕاستە نێیمار هەموو سیفەتەکانی ئەو یاریزانەی تێدا هەیە بۆ ئەوەی باڵۆن دۆر بباتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا (کریتسانۆ ڕۆناڵدۆ) خەڵاتەکە وەردەگرێت.

لەکۆتایی دیمانەکەیدا لەگەل (فۆر فۆر تو) کاسیمێرۆ باسی ئەو ئەستێرانەی کرد کە خەز دەکات لەگەڵیان یاری بکات و ڕایگەیاند کە سێرجیۆ بۆسکێتس، تشابی ئەلۆنسۆ، ئەلکانتارا، گاپی ئەو ئەستێرانەن کە خوازیارم ڕۆژێک لە ڕۆژان یارییان لە تەنیشتەوە بکەم.

hamataqana
Top