کاتی و رۆژی یاری کلاسیکۆ لە لایەن سەرۆكی لالیگاوە دیاریكرا

کاتی و رۆژی یاری کلاسیکۆ لە لایەن سەرۆكی لالیگاوە دیاریكرا
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا خاڤیەر تێباس، سەرۆکی لا لیگا کات و رۆژی یەکەم یاری کلاسیکۆی ئەم وەرزەی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە لالیگا ئاشکرا دەکات.

تێباس لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات، رۆژی شەممە رێکەوتی 3 دیسەمبەر و كاتژمێر 16:15 خولەک بە کاتی ئیسپانیا، واتە 19:15 خولەک بە کاتی باشووری کوردستان، یەکەم یاری کلاسیکۆ لە نێوان ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید ئەنجام دەدرێت.

بریاروایە لە گەری 14ـی لا لیگا و لە یاریگای کامپ نۆ، بارسێلۆنا لە یەکەم یاری کلاسیکۆ میوانداری ریال مەدریدی رکابەرەکەی بکات.
Top