گواردیۆلا لەسەر دیبرۆین چاوەرێی دەستەی پزیشكییە
یاریزانەکە پێش یاری داهاتووی یانەکە بەرامبەر یانەی ئێڤەرتۆن لەگەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ پشکنینی پزیشکیی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی ئەگەر بۆ ئەو یارییەش ئامادەنەبێت بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئامادەبێت.
یاریزانە بەلجیکییە 25 ساڵییەکە لە یاری بەرامبەر سوانزی سیتی لە گوزینکیدا تووشی پێکانهات و بەشداری نەکردنی ئەو یاریزانە لە یارییەکان کاریگەریی لەسەر یانەکە دروستکرد و مانچێستەر سیتی بەرامبەر تۆتێنهام تووشی یەکەم شکستبوو لەم وەرزەدا.
دی بروین لە پێکهاتەی پێپ گواردیۆلادا گرنگییەکی تایبەتی هەیە، بەتایبەت کە پێشتر ئەو راهێنەرە ئیسپانییە رایگەیاندووە، دوای مێسی دی بروین باشترین یاریزانە مەشقی پێدابێتەوە.
hamataqana
